Zakaria Abdulah – Har Yadt Mawa || زەکەریا عەبدوڵڵا – ھەر یادت ماوە

27
Share

هەر یادت ماوە – زەکەریا عەبدوڵڵا

بۆ هێشتت ببم بە خۆشەویستت
کە جێت دەهێشتم بە بێ هۆی ویستت
تۆ نەتدەزانی بەهاریش دەبەی
دڵم بە جارێ وێرانە دەکەی
برینێکی وات لەدڵ کردمەوە
هەر شادی ئەوسات لەبیر بردمەوە
هەر یادت ماوە ، یادت ژیانە
لە یادنامەی من ، شیرینی گیانە
دونیاش هەر وەك تۆ
قەشەنگ و جوانە .. ئاه چەند جوانە

کە تۆ ڕۆیشتی ، من چیم بەسەرهات
عەشق وا یاری خۆییم پێ ئەکات
ژیان لە دوای تۆ چی بەبار ماوە
کۆشکی ئەوینت کرد بە کەلاوە
بۆ هەرلا بچم یادگاریت ماوە
هەر خەم و تاسەت بوو بە پاشماوە
هەر یادت ماوە ، یادت ژیانە
لە یادنامەی من ، شیرینی گیانە
دونیاش هەر وەك تۆ
قەشەنگ و جوانە .. ئاه چەند جوانە
.
.

#nazhadomer
‏Copyright Disclaimer
‏Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for ‘Fair Use’ for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research, Fair use is a permitted by copyright statute that might otherwise be infringing, Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.

Copyright © 2020 | video.karwan.tv